پیاوێک تووشی شۆک
بوو دوای ئەوەی زانی زیاتر لە ١٠٠ ماری ژەهراوی ترسناک لە باخچەکەیدا هەن.
دەیڤید ستین لە
لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی " 7NEWS " رایگەیاند تووشی
شۆک بووە کاتێک زانیوێتی ١٠٢ ماری ژەهراوی ترسناک لە باخچەکەیدا هەن، ئاماژەی بەوەشکردووە
لەو کاتەدا هەستی بە ترسێکی زۆر کردووە ناچار بووە داوای یارمەتی بکات.
ستین ئاشکرایکردووە
کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئەو دیمەنە ترسانەکەی بینیوە راستەوخۆ پەیوەندی کۆمپانیایەکی
شارەزاوە کردووە بۆ هاوکاری کردنی.
کۆمپانیاکە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنە و ڤیدیۆی مارەکانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە " مارەکان
هەموویان زیدوو بوون و بەردەوام بوون لە
جوڵە لە ماوەی چەند خولەکێکدا زانیمان ئەمە شتێکی نائاساییە و پێویستە چارەسەربکرێت"
ئەوەشیان باس کرد
پێوەدانی ئەو جۆرە مارانە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و ئاوسانی شوێنی پێوەدانەکە، سکچوون
و رشانەوە، سەرئێشە، ئازاری سک، ئارەقکردنەوە، ئازاری ماسولکەکان، ئەگەر زووش کەسەکە
چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی مردنی.