زانایان زیرەکی
دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی ئەستووری تۆڕی چاو و بۆ زوو دەستنیشانکردنی
زۆرێک لە نەخۆشیەکان.
تیمێکی نێودەوڵەتی
پزیشکی لە ئوسترالیادا توێژینەوەکیان لە گۆڤاری "Nature
Communications"
بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد نەخشەی وردی
زۆریان بۆ تۆڕی چاو دروستکردووە، ئەوان داتای زیاتر لە ٥٠ هەزار چاویان شیکردووەتەوە
و گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە گۆڕانکاری لە ئەستووری تۆڕەی چاودا دەکرێت پەیوەست بێت
بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرەی جۆری دووەم، خەمۆکی، خوێنبەرەکانی مێشک و نەخۆشییە ئاڵۆزەکانی
تر.
نووسەرانی توێژینەوەکە
جەختیان لەسەر وردی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کردووەتەوە لە شیکردنەوەی بڕێکی زۆر
لە داتاکان، بەو پێیەی سیستەمەکە زیاتر لە ٢٩ هەزار خاڵی لە تۆڕی چاودا پێوانە
کردووە، هەروەها پەیوەندییەکی نێوان ئەستوورییەکەی و ٢٩٤ جینی ئاشکرا کردووە کە ڕەنگە
ئاماژە بێت بۆ گەشەکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.
بۆ بەدیهێنانی ئەمەش
وێنەی کوالیتی بەرزی چاو بەکارهێنراوە ئەمەش وایکردووە زاناکان گۆڕانکاری زۆر
بچووک لە تۆڕی چاودا دەستنیشان بکەن کە پێشتر هەستیان پێنەکرابوو، ئەم گۆڕانکاریانە
دەتوانن یارمەتی پزیشکان بدەن کە خێراتر و وردتر نەخۆشیەکان دەستنیشان بکەن، ئەمەش
دەتوانێت ببێتە ڕێگەیەکی نوێ بۆ بەکارهێنانی پشکنینی ڕۆتینی چاو بۆ دەستنیشانکردنی
نەک تەنها نەخۆشییەکانی چاو بەڵکو نەخۆشییە ئاڵۆزەکانی دیکەی پەیوەست بە سیستەمی دەمارەوە.
دکتۆر وەی جاکسۆن
ئەوەشی راگەیاند " توێژینەوەکانمان پشتڕاستی دەکەنەوە کە گۆڕانکاری لە ئەستووری
تۆڕی چاودا دەتوانێت کلیلی زوو دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی زۆرێک لە نەخۆشییەکان
بێت"