ئۆتۆمبێلێکی مێرسیدس بە ٥٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

PM:11:53:05/02/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

ئۆتۆمبێلێکی مێرسیدس-بێنزی مۆدێلی W 196 R Stromlinienwagen 1954 بە 52.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەمەش بووە دووەم گرانترین ئۆتۆمبێلی فرۆشراو لە مێژوودا.

یەکەم گرانترین ئۆتۆمبێل لە مێژوودا هەر بەناوی مێرسیدس-بێنزەوە و مۆدێلی 300 SLR Uhlenhaut Coupeـە، کە لەساڵی 2022دا بە بڕی 143 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئۆتۆمبێلەکە پێشتر لە پێشبڕکێی فۆرمۆلادا بەشداری پێکراوە، هاوکات هێزی 257 ئەسپی هەیە، بەڵام دواتر لە وەشانەکانی داهاتوویدا هێزەکەی بووە 290 ئەسپ.