ئەمریکا چاندنی گورچیلەی بەراز لە مرۆڤدا پەسەندکرد

AM:10:52:05/02/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بۆ هەڵسەنگاندنی سەلامەتی و کاریگەری چاندنی گورچیلەی بەراز کە بە شێوەیەکی جیناتی دەستکاریکراو لە مرۆڤدا. ئەم گەشەسەندنە ئامانجی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبووی گورچیلەیە

ڕۆژی سێشەممە (HealthDay News) بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) یەکەم تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی پەسەندکرد کە چاندنی گورچیلەی بەراز لە کەسانی تووشبوو بە شکستی گورچیلەدا تاقیدەکەنەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە لە چاندنی جۆرە جیاوازەکاندا.

دوو کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیا بە ناوەکانی( یونایتد تێراپیوتیکس کۆرپۆریشن و ئیجینێسیس ) مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ دەست بە کارەکانیان بکەن.

ئەگەر ئەم تاقیکردنەوانە سەرکەوتوو بن، دەتوانن شۆڕشێک لە چاندنی ئەندامەکاندا دروست بکەن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کەمیی گورچیلەی بەخشەر و بەرزکردنەوەی ئاستی چارەسەر .

مایک کورتیس، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایeGenesis بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، "ئێمە دەچینە ناو سەردەمێکی گۆڕانکارییەوە لە چاندنی ئەندامەکانی جەستەدا".

بەپێی ڕۆژنامەی تایمز، پزیشکەکان چاودێری هەر نەخۆشێکی چاندن دەکەن بۆ ماوەی ٢٤ هەفتە و پێویستیان بە بەدواداچوونی تەواوی ژیانی هەیە بۆ بەدواداچوونی دەرئەنجامە تەندروستییەکان و مەترسییە ئەگەرییەکانی وەکو ماددە گوازراوەکان کە دەتوانن لە بەرازەوە بگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ.