ئەندامەکانی جەستە پێویستییان بە ئاو هەیە تا بتوانن کارەکانیان
بەباشی ئەنجامبدەن، لەبەر ئەوەش پسپۆڕان ئاماژەیان بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی
خواردنەوەی ئاو داوە و پێیان وایە کاریگەرییەکانی بەساڵاچوون کەم دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی
ماڵپەڕی "وێڵ ئاند گود"، نیتی بیتڵ پسپۆڕی خۆراک پەیوەندییەکی بەهێزی
نێوان ئاوخواردنەوە و بەساڵاچوونی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی وتەکانی پسپۆڕەکە،
جەستە لە هەموو رووەکانەوە پێویستی بە ئاو هەیە، چونکە شتێکی گرنگە بۆ کارکردنی
خانەکان، هێشتنەوەی جیڕی ماسولکەکان و پاڵپێوەکانی خوێن.
بەپێی داتاکانی ناوەندی
ئەمەریکی بۆ چاودێری کردنی نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن لێی، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥
و٢٠١٨دا، ئەو تاکە ئەمەریکییانەی بڕی ئاوی پێویستیان خواردووەتەوە کەمتر
کاریگەرییەکانی بەساڵاچوون تیایاندا دەرکەوتووە.
پسپۆڕانیش
ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، ئەگەر هەستیشیان بە تینوویەتی نەکرد ماوە ماوە ئاو بخۆنەوە
بۆ ئەوەی جەستەیان وشک نەبێتەوە و ئاوی پێویست وەربگرێت.