هیندستان ئۆتۆمبێلێکی سەرنجڕاکێش وهەرزان دروستدەکات

PM:06:35:09/10/2021

5336 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تاتای بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلی هیندی لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی فرۆشی زیاتر بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆتۆمبێلێکی نوێی دروستکردووە کە هەم جوان و کەشخەیە و هەم نرخەکەی هەرزانە.

مالپەڕی روسیا تودەی لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە کە کۆمپانیای تاتای هیندی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی بەناوی Punch دەرکردووە لە شێوەیەکەی سەرنجڕاکێش و جیاوازی هەیە و نرخێکی گونجاوی هەیە کە لە نێوان ٧٥٠٠ دۆلار بۆ ١١٠ هەزار دۆلاردایە.

ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر شێوەی کروس ئۆڤەر ی مامناوەند دێت کە درێژییەکەی ٣ مەتر و ٨٢ سانتیمەترە و بەرزییەکەی ١٦١ سانتیمەترە و شاشەیەکی لەمسی پێشکەوتووی هەیە و تایبەتمەندی کوشنی هیتەری بۆ دابین کراوە و سیستمەی دابەشکاری هەوا، سیستەمی دژە خلیسک و ، سیستەمی ترازانی ABS، سیستەمی جێگیرکردنی خێرای لەکاتی گەشتدا، هەستەوەری ڕووناکی و باران و هەستەوەری دووری پێشەوە و دواوە.

هاوکات ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی بزوێنەرێکی سێ پستۆنییە و قەبارەی ١.٢ لیترە و خاوەنی هێزی ٨٦ ئەسپە و گێڕێکی پێنج نمرەیی هەیە ولە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بڕیار وایر بخرێنە بازاڕەوە.