كەی خواردنی نانی بەیانی باش‌ و تەندروستە؟

AM:08:54:05/02/2025

11212 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی نانی بەیانی لە کاتی گونجاودا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاستی وزە و ڕێکخستنی میتابۆلیزم و پشتگیری تەندروستی گشتی. لێرەدا ڕێنماییەکی گشتی دەخەینەڕوو کە کەی خواردنی نانی بەیانی باشە و تەندروستە
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی کە ماڵپەڕی "فۆرک لیف ئاند پلەیت"، دکتۆر ئەندریا بربۆڤسكی ئاماژەی بەوەشكردووە، خواردنی بەیانیان بۆ مرۆڤ تایبەتمەندی خۆی هەیە كە توانا‌و وزەیەكی زۆر دەبەخشێت ‌و چاڵاكی دەكات
.

پزیشک ئەندریا راشیگەیاندووە، ئەگەر مرۆڤ بەرنامەیەك دابنێت كە رۆژانە دوای هەستان لە خەو کاتژمێرێک دواتر نانی بەیانی بخوات زۆر سودمەند دەبێت‌ و دووری دەخاتەوە لە قەڵەوی، هەروەها کاتی نموونەیش بۆ خواردنی نانی بەیانی لەنێوان شەش بۆ ١٠ بەیانیدایە و چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە خۆت ئامادە دەکەیت بۆ ژەمەکەی تر.

ئاماژەشی بەوە داوە كە لە رۆژانی پشووی رەسمیدا دەتوانێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێ نەكات‌ و رۆژی دواتر دەست پێبكاتەوە.

هەروەها دەڵێت، ئەو كەسانەی شەوان درەنگ نان دەخۆن بۆ بەیانییەكەی ناتوانن سوود لە نانخواردنی بەیانی وەربگرن‌ و بۆیان ناخورێت، جگە لەوەی خواردنی شەوان لە درەنگدا كێشی مرۆڤ زیاد دەكات‌ و هەندێك جار گرفتی تەندروستی بۆ دروست دەكات.