کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاند کە مۆدێلی
نوێی AI ی خۆی بەناوی o3-mini بە خۆڕایی بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ChatGPT بەردەست دەبێت.
بەگوێرەی شارەزایانی ئۆپن ئەی، مۆدێلی o3-mini بۆ دابینکردنی توانای ناوازە بۆ بەکارهێنەران لە بوارەکانی بیرکاری
و زانست و پرۆگرامسازیدا پەرەی پێدراوە و بۆ هەموو بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانیChatGPT بە پارە و بێبەرامبەر بەردەست دەبێت.
بەگوێرەی شارەزایان، ChatGPT خێرایی کارایی و وردبینی باشتری هەیە بە بەراورد بە مۆدێلی o1-mini کە پێشتر ناسێندرابوو، تاقیکردنەوەکانیش دەریانخستووە کە بە ڕێژەی
24% خێراترە لە وەڵامدانەوە هەروەها ئەنجامێکی باشتر دەدات بە بەکارهێنەران.
o3-mini توانای گەڕانی بەدوای ئەو پرسیارانەدا هەیە کە
بەکارهێنەران ئاراستەی دەکەن بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی زانیاری لە ئینتەرنێتدا.
خستنەبازاڕی ئەم مۆدێلە دوای ماوەیەکی کەم لە خستنەبازاڕیDeepSeek کە بە AI کاردەکات، بەم دواییە ئەپلیکەیشنی DeepSeek لەڕووی دابەزاندن لە ئەپ ستۆر لە چەند وڵاتێکدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.