کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، سبەینێ بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە ناوچە سنوری و
شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان
بە گشتی ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکان
هەرێم دەکات و لە ناوچە بەرز و شاخاویەکان بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ پلەکانی گەرما ٢بۆ ٤ پلە
بەزر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پێشبینیش دەکرێت شەپۆلی
بەفر و بارانەکە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و دواتر بەرەو لاوازبوون
بچێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:١٩ پلەی سیلیزى
سلێمانی:١٧ پلەی سیلیزى
دهۆک:١٨پلەى
سیلیزى
کەرکوک:٢١پلەى
سیلیزى
زاخۆ:٢٠پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١٨ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان:٢١پلەى
سیلیزى.