زیادبوونی ژمارەی
مردنی قرشە سپییە گەورەکان لە کەناراوەکانی ئەمریکای باکووردا زانایان و کۆمەڵگەی
زانستی لە کەنەدا و ئەمریکا تووشی سەرسوڕمان دەکات.
لە ماڵپەڕی
" نیویۆرک تایمز " بڵاوکراوەتەوە، شارەزایان رایانگەیاندوە کە پێش مانگی
ئابی ٢٠٢٣ کۆمەڵەی تەندروستی گیانلەبەرە کێوییەکانی کەنەدا (CWHC) کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە تەندروستی گیانلەبەرە
کێوییەکان، لە ماوەی ٣٠ ساڵدا مردنی قرشە سپییە گەورەکانیان تۆمار نەکردبوو بەڵام دوای دۆزینەوەی یەکێک لەو
قرشە مردووانە کە هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای برینداربوونی پێوە دیار نەبووە پرسیاری
لای پسپۆڕان دروستکردووە.
دوای پشکنین بۆیان
دەرکەوت هۆکاری مردنەکەی هەوکردنی پەردەی مێشکەوە بووە، کە نەخۆشییەکە شانەکانی مێشک
هەو دەکات و کاریگەری لەسەر ئەرکە ئاساییەکانی دەبێت.
لە مانگەکانی
دواتردا دیاردەکە دووبارە بووەوە لەگەڵ مردنی چوار نەهەنگی سپی گەورەی دیکە بەدرێژایی
کەنارەکانی ئەتڵەسی کەنەدا، هەروەها حاڵەتی هاوشێوە لە ئەمریکا تۆمارکراوە.
نەهەنگی سپی گەورە
سیستمی بەرگری بەهێزی هەیە، ئەمەش وایکردووە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێوانیاندا ببێتە
جێ نیگەرانی زانایان، دکتۆر مێگان جۆنز پزیشکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری ناوچەیی CWHC، بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕوونیکردووەتەوە
"هەوکردنی بەکتریا کە دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک پێدەچێت سێ لەو پێنج قرشەی کە
لێکۆڵینەوەمان لەسەر کردووە هەمان نەخۆشی تووشبوونیان هەبوو بێت، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا
ڕۆڵی هەبووبێت لەم دیاردەیەدا بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بزانین
هۆکارەکەی چییە"
جۆنز ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئاوسانی مێشک دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای نەهەنگێک هەبێت بۆ خۆراکدان یان
ئاراستەکردنی خۆی، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی دروست دەکات.
جێگەی باسە مردنی
قرشە سپییە گەورەکان کە بەهۆی هەوکردنی مێشکیانەوەیە بوو بە جێگای سەرسوڕمانی
بەشێکی زۆر لە خەڵکی و زانایان.