رۆناڵدۆ حەوت خەونی هەیە

PM:05:58:03/02/2025

1788 جار خوێندراوەتەوە

رۆناڵدۆ نزیکە لە چوونە تەمەنی 40 ساڵی و حەوت خەونی هەیە کە هەوڵیداوە بەدیانبهێنێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە پێنجی مانگی شوبات تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و زیاتر نزیکدەبێتەوە لە وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ.

رۆژنامەی ریکۆردی پورتوگالی رایگەیاندووە، کریستیانۆ هەرچەندە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ بەڵام هێشتا چەندین خەونی کە هیواخوازە بەدیانبهێنێت کە ژمارەیان حەوت خەونە و بەهۆی ئەوەش کە بەردەوام کۆڵی نەداوە ئەگەری زۆرە بتوانێت ئەنجامیانبدات، بەشێکی زۆریشیان پەیوەندی بە پۆشینی درێسی ژمارە حەوتەوەیە لە کاروانە وەرزشیەکەیدا.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، خەونی یەکەمی رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوەیە ژمارەی منداڵەکانی بگەیەنێتە حەوت منداڵ لە کاتێکدا ئێستا خاوەنی پێنج منداڵە، خەونێکی تریشی هاوسەرگیری کردنە لەگەڵ جۆرجینیا کە لە ساڵی 2016ەوە خۆشەویستیەتی.

یەکێکیتر لە خەونەکانی رۆناڵدۆ کڕینی یانەیەکی تۆپی پێی تا ببێتە خاوەنی، پێشتریش لە چاوپێکەوتنێکدا دڵنییایدا کە دوای وازهێنان لە یاریکردن دەیەوێت ئەو کارە بکات.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، رۆناڵدۆ خەونێکی مەحاڵی هەیە کە ئەستەمە بەدیبێت ئەویش زیادکردنی ژمارەی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆرە بۆ حەوت خەڵات بەڵام ئەوە روندات چونکە لە ئێستادا تەنها پێنج باڵۆن دۆری هەیە، وە هەروەها خەونێکی تری ئەوەیە کە ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بگەیەنێت بە هەزار گۆڵ.

نوسیویشیەتی، کریستیانۆ ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی جۆنیۆرە و تەمەنی 15 ساڵە لە یەک یانەدا پێکەوە یاری بکەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، کۆتا خەونیشی ئەوەیە کە بچێتە بواری نواندنەوە لە هۆلیوود هاوشێوەی دوو ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ کە ئەوانیش دەیڤد بێکهام و ئیریک کانتۆنا بوون.