ئایا ساڵی ٢٠٢٥ گەرمترین ساڵ دەبێت؟

PM:05:55:03/02/2025

2036 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆمان ڤیلفاند، بەڕێوەبەری زانستی سەنتەری کەشناسی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکانی پسپۆڕان ڕەنگە ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان.

جێگای سەرنجە کە ڤیلفاند پێشتر راپۆرتێکی بڵاوکردبووە ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کردبوو کە کاریگەری لەسەر باردۆخی زەوی و مرۆڤ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە " هەندێک پێشبینییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمساڵ دەبێت بە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان"

بە وتەی ئەو ئەو گۆڕانکاریانە جێگەی مەترسین و پێویستە زیاتر گرنگی بە پاراستی ژینگە بدرێت.

باسیشی لەوە کرد ساڵی ٢٠٢٤ بە گەرمترین ساڵ دەستنیشانکرا و ژمارەی پێوانەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ شکاند، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکانی پسپۆڕانیش ڕەنگە ئەم ساڵ دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییە بشکێندرێت و ساڵی ٢٠٢٥ بە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان دەستنیشان بکرێت.