بۆ ئەوەی خەوێکی
قوڵتر و باشتر هەبێت، چەند ڕێنمایییەکی کاریگەر هەن کە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ
ئەوەی خەوەکەت باشتر و تەندروستر بێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " mentalhealth" ئاماژە بە چەند ڕێنماییەک
کراوە بۆ ئەوەی خەوێکی قوڵتر و باشتر هەبێت، بەم شێوەیە:
١. هەوڵبدە هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەویت
و لە کاتێکی دیاریکراویشدا هەڵسیت لە خەو.
٢. دڵنیا بە لەوەی
کە ژووری خەوەکەت تاریک، بێدەنگ و گەرمییەکی گونجاوی هەیە.
٣. بە لایەنی
کەمەوە ٣٠ خولەک پێش خەو لە مۆبایل، کۆمپیوتەر و و تەلەفزیۆن دوور بکەوە.
٤. پێش خەو چالاکییە
ئارامبەخشەکان ئەنجام بدە وەک خوێندنەوەی کتێب، گوێگرتن لە میوزیکی ئارام یان
ئەنجامدانی هەناسەدانی قووڵ.
٥. خۆت بە
دووربگرە لە خواردنی چەور و قورس هەروەها لە خواردنەوە کافاینەکانیش.
٦. دڵنیا بە لەوەی
کە بڕێکی پێویست ئاوت خواردووەتەوە.
٧. خۆت لە
بیرکردنەوە نەرێنییەکان بەدوور بگرە.