ئەو خۆراکانە کامانەن کە پێویستە لە ژەمی ئێوارەدا بخورێت؟

PM:05:09:03/02/2025

3084 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ئێوارە گرنگە بۆ پێکهاتەی جەستە و تەندروستی، خواردنی ئێوارە دەبێت تێکەڵەیەکی هاوسەنگ بێت لە پڕۆتین، چەوری تەندروست ، کاربۆهیدرایت، ڕیشاڵەکان.

لە ماڵپەڕی " healthline" بڵاو کراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بە چەند خواردنێک دەکەن کە دەکرێت لە ژەمی ئێواراندا بخورێت بۆ ئەوەی جەستە بە تەندروستی بمێنێتەوە، ئەوانیش بریتین لە:

١. ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەک ماسی، سنگی مریشک، نیسک، لۆبیا.

٢. بڕێکی کەم لە خواردنە کاربۆهێدراتەکان وەک برنجی قاوەیی، نانی جۆ.

٣. چەوری تەندروست وەک زەیتون، ئەڤۆگادۆ، چەرەسات.

٤. خواردنە ریشاڵییەکان وەک سەوز و میوەکان.

٥. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو.

جێگەی باسە ئەم خواردنانە دەتوانن یارمەتیت بدەن کە ژەمی ئێوارەت هاوسەنگ بێت و پێداویستییەکانی جەستەت دابین بکات هەروەها پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە خواردنە زۆر چەورەکان و شیرینی.