چۆپی فەتاح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:04:40:03/02/2025

1412 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " وڵاتەگەم " بڵاو کردەوە.

چۆپی فەتاح لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی کردووە، رایگەیاندووە " ڤیدیۆ کلیپی(وڵاتەگەم) بە زاراوەی شیرینی کەڵهوری وتراوە،تایبەتە بە ناوچەی ئیلام و کرماشان،باسی دابەشکردنی کوردسان و خۆشەویستی وڵات ئەکات"

بەرهەمەکەی لە نوسینی تارا مستەفایە، کاری مێلۆدی و میوزیکی لەلایەن ئەمیر جەباریانەوە ئەنجامدراوە، ناسر هایدەری کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، وەزیر خالید کاری بەرهەمهێنەر و جێبەجێکردنی کارەکەی کردووە. 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.