ژنان زیاتر جیناتەکانی زیرەکی بۆ منداڵەکانیان
دەگوازنەوە، چونکە لەسەر کرۆمۆسۆمی Xهەڵدەگیرێن و ئافرەتان دوو لەوانەیان هەیە، لەکاتێکدا پیاوان تەنها یەکێکیان هەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەری independentئاماژەی
پێکردووە کە پۆلێک لە جینەکان کە پەیوەندیان بە زیرەکی منداڵەوە هەیە لە دایکەوە
دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ
توێژینەوە تاقیگەییەکان بە بەکارهێنانی مشکی دەستکاریکراو
دەرکەوتووە ئەوانەی کە جیناتی زیادەی دایکیان هەیە و وەرگیراوە سەر و مێشکیان گەورەتر دەبێت، بەڵام
جەستەیان لاوازتر بووە. ئەوانەی کە ژەمی زیادەی جینەکانی باوکیان هەبووە، مێشکیان
بچووک بووە و جەستەیان گەورەتر بووە.
توێژەران ئەو خانانەیان دەستنیشانکرد کە تەنها
جینی دایکی یان باوکیان لە شەش بەشی جیاوازی مێشکی مشکدا هەبووە کە ئەرکەکان و چالاکییەکانیان
جیاوازیان هەبووە ، لە خووی خواردنەوە تا
بیرەوەری.
ئەو خانانەی کە جینی باوکیان هەیە لە بەشێکی سیستەمی
مێشکدا کۆدەبنەوە، کە بەشدارە لە ئەرکەکانی وەک پەیوەندییەکان و خۆراک و یاخود
ڕەفتارە شەڕانگێزییەکان . بەڵام توێژەران هیچ خانەیەکی باوکیان لە مێشکدا نەدۆزیەوە،
کە پێشکەوتووترین ئەرکە چالاکییە مێشکییەکانی تێدا ڕوودەدەن، وەک ، بیرکردنەوە، زمان و
پلاندانان.
بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەش ڕوون دەکەنەوە کە جینات
تاکە دیاریکەری زیرەکی نییە - تەنها لەسەدا ٤٠ بۆ ٦٠ی زیرەکی بە بۆماوەیی مەزەندە
دەکرێت، ئەمەش بەشێکی هاوشێوەی وابەستەی ژینگە بەجێدەهێڵێت.