توێژینەوەیەکی
نوی ئاشکرایکردووە، زۆری ئاسن لە جەستەدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سستبوونی دڵ.
توێژینەوەکە کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاریNature
Communicationsبڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکات، چۆن ئاسن شانە
چەورییەکانی ناو دڵ کۆدەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوونی درێژخایەنی دڵ.
لە میانی توێژینەوەکەدا توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا لە ئەمریکا بۆ ماوەی
زیاتر لە شەش مانگ بەدواداچوونیان بۆ سامپڵی ئاژەڵان کرد و بۆیان دەرکەوت
لەبوونەوەی ئاسن دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی رێژەی چەوری لە ماسولکەکانی دڵدا، بۆیە
گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئاسن هێزی بزوێنەری دروستبوونی شانە چەورییەکانی ناو دڵە.
دکتۆر دارماکومار، لە زانکۆی ئیندیانا لە بەشی پزیشکی،
روونیکردەوە،"بە بەکارهێنانی و چەندین تەکنیک، نیشانمان داوە کە ئاسنی زۆری
ناو خڕۆکە سوورەکانی خوێن هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوەی چەوری، کە دەبێتە هۆی"
سستبوونی دڵ."
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئاسنەکەمان لابرد، بڕی چەوری لە ماسولکەکانی دڵدا
کەمبووەوە، ئەمەش وایکرد بۆ یەکەمجاربێت هۆکاری بنەڕەتی سستبوونی درێژخایەنی دڵ
بدۆزینەوە.
تیمی توێژەران لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی چارەسەرەکەن وەک
ئامادەکارییەک بۆ بەکارهێنانی لە جەستەی مرۆڤدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ساڵانە ١٨ ملیۆن کەس بەهۆی ئاڵۆزییەکانی دڵەوە
گیانیان لەدەست دەدەن، بەوپێیەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ساڵانە نزیکەی ١٨
ملیۆن کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردەوە،
دۆزینەوە نوێیەکە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەو چارەسەرانەی کە توانای ڕێگریکردنیان لە
سستبوونی دڵ هەیە.