زۆر کەس واڕاهاتوون سەرەتای رۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەستپێدەکەن، کە ئەمەش
زیان بە کرداری هەرسیان دەگەیەنێت، هەر بۆیە باشترە لە بری قاوە سێو بخۆن.
زانایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بەوەکردووە، خواردنی سێو ببێتە دەستپێکی
رۆژ، چونکە دەوڵەمەندە بە چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگ وەک دژە ئۆکسیدە و ڤیتامین ئی
و سی و ماددەی ریتینۆڵ و بێتا کارۆتین و ترشی کلۆرۆجینیکی تێدایە، هەروەک لە
ماڵپەڕی ئیماراتی ئەمڕۆدا هاتووە.
هەربۆیە خواردنی سێوێک لە بەیانیاندا هۆکار دەبێت بۆ دابەزینی ئاستی
کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و دابەزینی کێشی جەستە و باشکردنی ئەرکەکانی سییەکان و
کەمبوونەوەی مەترسیی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، لە هەمان کاتدا جوڵەی ریخۆڵەکان و
میزاج باش دەکات.
بەگوێرەی زانایان ئەو ماددە رووەکیانەی لە سێودا هەیە رێگریی دەکات لە
توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.