ویڵ سمیس هێشتا کینەی لە کریس رۆک هەیە بەهۆی
رووداوە بەناوبانگەکەی خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢٢ کە لە نێوانیاندا روویدا و ویڵ
سمیس زللـەیەکی لێدا.
لەو شەوەدا، ویڵ
سمیس دوای ئەوەی کریس رۆک گاڵتەیەک سەبارەت بە قژ هەڵوەرینی هاوسەرەکەی ویڵ سمیس
دەکات، ئەویش دەچێتە سەر ستەیجەکە و بە توندی زللـەیەکی لێدەدات و دواتریش بە
شێوەیەکی توند قسەی پێ دەڵێت لە پەخشی راستەوخۆی ئۆسکاردا.
دوای چەند رۆژێک
لەو رووداوە، ئەکادیمیاکە بڕیاریدا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ویڵ سمیس لە بەشداریکردن لە بۆنەکانی
خۆیدا بە خەڵاتی ئۆسکارەوە قەدەغە بکات، هەروەها چەندین پڕۆژەی ئەو ئەکتەرە دواکەوت
بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی کاردانەوەی بەرفراوان بووەوە.
ویڵ سمیس لە
لێدوانێکدا بە گۆڤاری OKرایگەیاندووە، هەرگیز لە کریس رۆک خۆش نابێت چونکە ژیانی تێکداوە،
هەرچەندە توانیویەتی لە ساڵی رابردوودا کەمێک بگەڕێتەوە باری جارانی.
ویڵ ئاماژەی
بەوەشکردووە: "هێشتا ڕقم لەو کابرایە و ئەو کردارە بێزراوەیەتی کە ئەنجامیدا".