لی جوو سیل،
خانمە ئەکتەری زنجیرەی Squid Gameدوای سێ مانگ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی کرد.
لی جوول سیل لە
وەرزی دووەمی زنجیرەکە رۆڵی دایکی وی ها-جونی و فرۆنتمان (یاریزانی ژمارە 001)ـی دەگێڕا، کە یەکەمیان رۆڵی ئەو پۆلیسەی بەرجەستەکردبوو
بەدوای دوورگەکەدا دەگەڕا و دووەمیان براکەی کە بەڕێوەبەری یارییەکە و یاریزانی
ژمارە یەک بوو لە وەرزی دووەم.
رۆژنامەی
"زە چۆسون ئیلبۆ"ی نیشتمانیی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، ئەو خانمە تەمەن
٨١ ساڵە ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئویجۆنگبو لە کۆریای باشوور کۆچی دوایی کرد.