بەم هەنگاوانە وابکە بەیانیان هەست بە چالاکی بکەیت

AM:08:32:02/02/2025

2248 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینە لە دوای بەخەبەرهاتن لە بەیانیاندا هەست بە بێهێزی و خەواڵووی دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی دەچنە سەر کار ناتوانن سەرەتای رۆژەکە ئەرکەکانیان بە باشی راپەڕێنن، بەڵام دەکرێت بە ئەنجامدانی چەند خوویەک لە بەیانیاندا هەست بە چالاکی بکەن.

ماڵپەڕی جەزیرە لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی بەیانیان هەست بە چالاکی بکەیت و بە وزەیەکی باشەوە بچیتە سەر کارەکەت، ئەوانیش:

یەکەم: هەر لە کاتی بە خەبەرهاتندا لە جێگەی خەوەکەت وەرە دەرەوە و دووبارە هەوڵی خەوتن مەدەرەوە.

دووەم: پەردەی ژوورەکەت لابدە بۆ ئەوەی تیشکی رۆژ بێتەژوورەوە.

سێیەم: هەوڵبدە خواردنی دەوڵەمەند بە ڤتامین دی بخۆیت یان دەرمانی ڤیتامین دی.

چوارەم: پابەندی رۆتینی وەرزشی بەیانیانت بە، بۆ ئەوەی مێشک و ماسولکەکانت دووبارە بکەونەوە چالاکی.

پێنجەم: پێش چوونە جێگەی خەو بە کاتژمێرێک واز لە بەکارهێنانی شاشە ئەلەکترۆنییەکان بهێنە.