هاوڕێی خراپ دەکرێت
کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیانمان دروست بکات و دەبنە هاندەر بۆ ئەنجامدانی ڕەفتاری
خراپ و نەگونجاو.
لە ماڵپەڕی
" webmd" بڵاوکراوەتەوە، باس
لەوە کراوە کە هاوڕێی خراپ دەکرێت کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی
دروست بکات، نیشانەکانی هاوڕێی خراپ دەکرێت بە شێوەی جیاواز دەربکەون بەڵام چەند نیشانەیەکی
باو و دیار هەن کە بریتین لە:
١. هەمیشە تۆ هەست
بەوە دەکەیت کە پەیوەندییەکە یەکلاکەرەوە نییە و تەنیا تۆ هەوڵدەدەیت بۆ پاراستنی
پەیوەندییەکە.
٢. هاوڕێکەت بەردەوام
پشتگوێت دەخات یان گرنگی بە هەستەکانت نادات.
٣. بەردەوام
رەخنەی ناپێویست و رووخێنەرت لێدەگرێت.
٤. هاوڕێکەت بەرپرسیار
نییە لە کارەکانی و هەمیشە تۆ بە تەنیا یارمەتی دەدەیت.
٥. هاوڕێکەت تەنیا
کاتێک دێت کە پێویستی بە تۆ هەیە، بەڵام کاتێک تۆ پێویستت پێیەتی ئەو ئامادە
نابێت.
٦. لە
سەرکەوتنەکانتدا ئیرەیت پێدەبات یان هەوڵدەدات خۆی بەرز بکاتەوە بە نزمکردنەوەی
تۆ.
٧. هەڵسوکەوتی
نەرێنی لەگەڵ تۆ ئەنجامدەدات وەک گاڵتەکردنێکی نەشیاو یان نیشاندانی هەستی نەرێنی بەبێ
هۆکار.
٨. هاوڕێکەت لە
کاتی پێویستدا پشتگیری تۆ ناکات و هەمیشە تۆ هەست دەکەیت کە تەنیایت.
٩. نەبوونی ڕێز
و سنوور، هاوڕێکەت سنوورەکانی تۆ ڕەتدەکاتەوە و ڕێز لە هەستەکانت و پێویستییەکانت
ناگرێت.
١٠. هەمیشە هەست
دەکەیت کە لەگەڵ هاوڕێکەتدا ئاسوودە نیت و نیگەرانیت زیاد دەکات.