چۆن ئاستی متمانەبەخۆبوونت زیاددەکەیت؟

PM:02:17:30/01/2025

2352 جار خوێندراوەتەوە

شتێکی ئاساییە کە دەچیتە شێوێنێکی نوێ یاخود لەباری ئاسوودەیی خۆت دەچیتە دەرەوە رێژەی متمانەبەخۆبوونت داببەزێت، ئەوانە لەوانەیە هەندێک کات کار لە تەندروستی دەروونت بکات، بۆیە پزیشکێکی گەشەپێدانی مرۆبی کۆمەڵێک رێگەی باسکردووە دەتوانن پەرە بە متمانەبەخۆبوونت بدەن لە ژیانی رۆژانەدا.

دکتۆر تامر شەلەبی، پسپۆڕی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ گۆڤاری"سیدەتی" کۆمەڵێک خاڵی ئاشکراکردووە کە یارمەتیت دەدات رێژەی متمانەبەخۆبوونت زیاد بکەیت، بەم جۆرە:

١. ئەوە شتانە دیاری بکە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت تیایاندا و متمانەبەخۆبوونت زیاتر بکات.

٢. قبووڵکردنی پیاهەڵدان، کاتی وا هەیە کەسێک کە هەست بە خراپی دەکات بەرامبەر خۆی، پێی قورسە ئەو وەسفانە قبووڵبکات کە خەڵک پێی دەڵێن، هەرچەندە زۆر پێویستیشی پێیبێت.

٣. چاوپۆشی کردن لە موجامەلە، لە حاڵەتەدا دەزانێت موجامەلە کردن راست نییە، بۆیە لەبری ئەوەی تووڕەبیت دەبێت چاوپۆشی لێبکەیت.

٤. رەخنە نەگرتن لە خود، دەبێت کەسەکە خۆی بەرز بنەرخێنێت و ئەوەندە رەخنە لەخۆی نەگرێت کە ببێتە هۆی روخاندنی.

٥. خۆت بیربهێنیتەوە کە چەندە نرخت هەیە و خۆت بە کەم نەزانیت.

٦. وەرزشکردن، چونکە ورەت بەرزدەکاتەوە.

٧. دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی.

٨. دۆزینەووەی ئەو شتانەی کە ورەت پێدەبەخشن.

٩. گرنگی دان بە پاکوخاوێنی.

١٠ لەبەرکردنی جلی پاک و رێکوپێک و ئاسوودە.

١١. ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە چێژی لێ دەبینیت.