سەرچاویەکی تایبەت شتنی جلوبەرگ ئاشکرایکردووە، پێش
کڕینی جلوبەرگی نوێ و لەبەرکردنی بۆ یەکەمین جار، دەبێت بشۆرێت چونکە پاشماوەی
بەرهەمهێنانەکەی پێوە دەمێنێت وەک ماددە پارێزەرەکان.
بەپێی ماڵپەڕێکی تایبەت بە شتنی جلوبەرگی ئەڵمانی، ئاماژەی بەوەداوە، کە
شتنی جلوبەرگە نوێیەکان پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە، چونکە لەوانەیە جلەکان
پێشتر لەلایەن کەسانی ترەوە تاقیکرابێتنەوە، بەتایبەت جلەکانی ژێرەوە.
لەسەر چۆنیەتی شۆردن بەشێوەیەکی دروست، پسپۆڕانی ئەڵمانی ڕوونیان کردەوە کە
پێویستە جلوبەرگی نوێ لەگەڵ جلوبەرگی هەمان رەنگ بخرێتە ناو ئامێری جل شۆردن،
بەمەبەستی ڕێگریکردن لەوەی رەنگی شۆراوەکان لەسەر جل و بەرگی ڕەنگی جیاواز
تێکەڵنەبن و یەکنەگرن.
هەروەها بەکارهێنانی پاککەرەوەیەکی گونجاو لەبەرچاو دەگیرێت، لە کوێدا بۆ
نموونە پاککەرەوەیەک کە بۆ جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگ دروستکراوە پێویستە لە کاتی
شۆردنی جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگدا بەکاربهێنرێت.