خەواڵووی دوای نانخواردن کە بە شێوەیەکی گشتی
بە "کۆمای خۆراک" ناسراوە، حاڵەتێکی ئاسایی خەواڵوویی یان بێهێزییە دوای
ژەمێک.
لە ماڵپەڕی " healthhub"
بڵاو کراوەتەوە، شارەزایانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە خەواڵووی دوای
نانخواردن حاڵەتێکی زانستییە و بە شێوەیەکی باو
ڕوودەدات، ئەمەش بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە پەیوەستە، وەک گۆڕانکارییەکانی ڕێڕەوی خوێن
یان خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی گلایسیمیکیان
بەرزە.
دیارترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خەواڵووی
دوای نانخواردن بریتین لە :
١. دوای نانخواردن خوێن زیاتر دەچێتە ناو سیستەمی هەرسکردن بۆ یارمەتیدانی هەرسکردنی
خواردن. ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خوێن لە مێشک و بەشەکانی تری جەستە کە دەبێتە
هۆی هەستکردن بە ماندویتی و خەواڵوویی.
٢. دوای نانخواردن ئەنسۆلین لە جەستە
بەرزدەبێتەوە بۆ کەمکردنەوەی شەکەری خوێن ئەمەش هۆی دابەزینی شەکەری خوێن و هەستکردن
بە ماندوویی.
٣. خواردنە چەور و پڕ کاربۆهیدراتەکان دەبنە هۆی ماندویتی
و خەواڵوویی چونکە هەرسکردنیان قورسە و کاتێکی زیاتریان دەوێت.
٤. هەندێک خواردن دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی
هۆرمۆنی مێلاتۆنین، کە هۆرمۆنی خەوە.
چەند رێگایەک بۆ کەمکردنەوەی خەوی دوای نان
خواردن:
- خواردنی کەم کاربۆهیدرات و کەم چەوری هەڵبژێرە
و زیاتر خواردنە ریشالی و پڕۆتینیەکان هەڵبژێرە.
- بە شێوەیەکی هیواش نان بخۆ هەروها زیاتر لە چەند
جارێک خواردنکە بجو بۆ ئەوەی سیستەمی هەرسکردن بارێکی قورس نەکەوێتە سەر.
- دوای نان خواردن چالاکییەکی کەم وەک ڕۆشتن
ئەنجام بدە بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاکتر بێت.
- خواردنی میوە و ریشاڵەکان یارمەتیدەرن لە لە کەمکردنەوەیخەواڵووی.
- قاوە
یان چا دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چالاککردنەوەی مێشک و کەمکردنەوەی هەستکردن بە
ماندوویی.