چیدیکە پۆست لە X ناکەین

AM:11:23:26/01/2025

2872 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو لە ساڵی ١٩١٦ لە ئەڵمانیا وەک بەرهەمهێنەری بزوێنەری فڕۆکە دامەزراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٢٩ دەستی بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە. لە جیهاندا ناوبانگێكی زۆری هەیە لە بابەتێكی بڵاوکراوەیاندا دەڵێن کە چیتر پۆست لە سۆشیاڵمیدیای ئێكس ناکەن کە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە خاوەندارییەتی دەکرێت

لە بابەتێكی مەڵپەری uniladtech مەسک جارێکی دیکە دەخرێتە ناو ڕەخەکانەوە دوای ئەوەی تۆمەتبار دەکرێت کە گوایە لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا 'سڵاوی نازی'ی ئەنجامداوە. بەڵام دواتر مشتومڕی زیاتری دروستکردووە بە دووبارە کردنەوەی رەفتاری سەرکردەی نازییەکان. وە هەنذیک دەڵێن کە گوایە سڵاوی ڕۆمانی بووە کە بە هەمان شێوە مشتومڕی لەسەرە .

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیۆ لە سەرەتای دروستبوونیەوە ڕابردوویەکی تا ڕادەیەک تاریکی هەیە بەهۆی ئەوەی گونتەر کواند و کوڕەکەی هێربێرت کواند کە یەکێک بوون لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکە و ئەندامی پارتی نازی بوون، ئەکاونتی BMW UK X ڕایگەیاندووە کە چیتر پۆست لەسەر پلاتفۆرمەکە ناکات بەڵام هۆکارەکەی نەخستۆتەڕوو و بەلام گومان دەکرێت بە هەمان هۆکاری ئەو سڵاوەوە بێت