خـۆری دەستکردی چین بە چەنـد چـرکەیەک دەگاتە ئەوپەڕی ئاستی گەرمی

AM:10:21:26/01/2025

4792 جار خوێندراوەتەوە

وەک زانایانی چینی دەڵێن ئێستا ‘خۆری دەستکرد’ توانای دووبارەکردنەوەی ژینگەی کارکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە داهاتوودا هەیە،. چین دەڵێت ژمارەی پێوانەییمان تۆمارکردووە

لەبابەتێکی ماڵپەری یاهوو،تۆکاماک (EAST)ی چینی کە بە "خۆری دەستکرد" ناسراوە، پێشکەوتنێکی گەورەی لە وزەی تێکەڵاودا بەدەستهێناوە بە پاراستنی پلازماییەکی بەرز بۆ ماوەی 1066 چرکە (زیاتر لە 17 خولەک)، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی جیهانی تۆمارکردووە.

ئەم خاڵە گرنگە کە لە ٢٠ی ئەم مانگەی ٢٠٢٥ بەدەست هات، هەنگاوێکی بەرچاوە بەرەو دووبارەکردنەوەی پرۆسەی یەکگرتنی ئەتۆمی خۆر بۆ وزەی پاک و بێ سنوور.

تۆمارەکە بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمەکانی EAST’s بووە، لەنێویاندا سیستەمێکی گەرمکەرەوە کە ئێستا دوو هێندە هێزی پێشووی بەرهەم دەهێنێت. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەرەپێدانی و یەکگرتنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای بەردەوام.

EAST سەچاوەیەک بوو بۆ هەردوو توێژەرانی چینی و نێودەوڵەتی، بەشداریان لە تێڕوانینێکی بەنرخدا کردووە بۆ پڕۆژەکانی یەکگرتنی جیهانی، لەوانەش تاقیکاری گەرمی ئەتۆمی نێودەوڵەتی (ITER)، کە ئامانجیەتی گەورەترین یەکگرتن بێت لە جیهاندا.

لەگەڵ پەرەپێدانی دامەزراوە نوێیەکانی توێژینەوەی فیوژن لە شاری هێفێی چین، سەرکەوتنی EAST مرۆڤایەتی نزیک دەکاتەوە لە وزەی بێکۆتا