ڕەنگە Ai ببێتە هۆی پەرەپێدانی ڤاکسینی شێرپەنجە لە ماوەی 48 کاتژمێردا

AM:09:03:25/01/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

زیرەکی دەستکرد (AI) وەک هێزێکی گۆڕانکاری لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەدا سەریهەڵداوە، کە توانای باشترکردنی وردی دیاریکردن، کارایی و دەرەنجامەکان پێشکەش دەکات.

لە بابەتێکی ماڵپەری indiatoday هاتووە کەلە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپیدا ،لاری ئیلیسۆن سەرۆکی ئۆراکل کە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژییە باسی لەوە کرد کە چۆن کۆمپانیای ئای ئای دەتوانێت شۆڕشێک لە بواری چاودێری تەندروستیدا بکات. جەختی لە پێشکەوتنەکانی دۆزینەوەی شێرپەنجە و چارەسەرکردن و پەرەپێدانی ڤاکسین کردەوە.

ئیلیسۆن ڕوونیکردەوە کە AI دەتوانێت نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە دەستنیشان بکات بە شیکردنەوەی پارچە وەرەمەکانی ناو خوێندا. سەرەڕای ئەوەش، دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی ڤاکسینی mRNAی کەسی لە ماوەی تەنها 48 کاتژمێردا، کە هەنگاوێکی پێشکەوتووانە لە چاودێریکردنی شێرپەنجەدا.ترامپ وەبەرهێنانێکی گەورەی ٥٠٠ ملیار دۆلاری لە ژێرخانی AI ڕاگەیاند. دەستپێشخەری "Stargate" کە لەلایەن OpenAI وSoftBank و Oracle سەرپەرشتی دەکرێت، ٢٠ ناوەندی داتا پێشکەوتوو لە ویلایەتی تەکساس لەخۆدەگرێت. ئەم پڕۆژەیە ئامانجیەتی پێشکەوتنەکانی بەهێزکراوی AI لە بواری چاودێری تەندروستی و پیشەسازییەکانی دیکەدا بکاتەوە.