درزێک کیشوەری ئەفریقا لە یەکتر جیادەکاتەوە

PM:10:55:24/01/2025

444 جار خوێندراوەتەوە

خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٥دا درزێک کە درێژییەکەی ٣٥ میل بوو لە بیابانی ئەسیوپیا دەرکەوت، بەڵام لەو کاتەوە بە رێژەی نیو ئینج لە ساڵێکدا گەشە دەکات.

پێشتر توێژەران پێیانوابوو جیابوونەوەکە دەیان ملیۆن ساڵ دەخایەنێت، بەڵام کێن ماکدۆناڵد، مامۆستای زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا باربارا بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی راگەیاندووە، ئەگەری هەیە لە نێوان یەک بۆ پێنج ملیۆن ساڵدا رووبدات و کیشوەرەکە لە یەکتر جیابکاتەوە.

بەپێی وتەی توێژەران، ئەم درزە گەورەیە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی کیشوەری ئەفریقا و هەروەها دروستکردنی ئۆقیانوس و کیشوەرێکی نوێ لەسەر زەوی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەوەی روودەدات هاتنە ناوەوەی زەریای هیندییە و دروستبوونی لافاوی بە‌هێز و وێرانکەرە لەدۆڵی ریفتی رۆژهەڵاتی ئەفریقا.

هەروەها، ئەم زەریای نوێیە دەتوانێت وەک زەریای ئەتڵەسی قووڵ بێت ئەگەر ئاو بەردەوام بێت لە رۆیشتنی بۆ ناوچەکە، بەپێی وتەی کێن، درزەکە بە سۆماڵ و کینیا و تانزانیا و نیوەی ئەسیوپیادا درێژدەبێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە کیشوەرێکی نوێ بە ناوی "کیشوەری نوبیا".