کەشناسی هەرێم: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

AM:10:51:23/01/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێـم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت، لەسەر ناوچە شاخاوی و سنوریەکان ئەگەری هەیە بەفر و باران ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکرد، بەزرترین پلەی گەرما لە گەرمیان ١٨ پلەی سیلیزییە و نزم ترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران ٢ پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزى

دهۆک :١٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٢ پلەى سیلیزى

سۆران : ١١ پلەى سیلیزی

گەرمیان : ١٨ پلەى سیلیزى.