کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوەشەپۆلێکی
باران روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بکات و بە بڕی جیاواز باران ببارێت، کەشناسی
هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوی
و سنوریەکان بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ
چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ
ئاسمان ساماڵ بێت و پاشان لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە
سبەینێوە باران ببارێت.
کەشناسی عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی باران بارین سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
کەشناسی
هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ
هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ
دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ناوچە سنوریەکان.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:١٤پلەى سیلیزى
سلێمانی:١٠سیلیزى
دهۆک:١٣پلەى سیلیزى
کەرکوک:١٦پلەى سیلیزى
زاخۆ:١٤پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١١
پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:
١ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٠ پلەى
سیلیزى
گەرمیان:١٧پلەى سیلیزى