ئەو نەخۆشیانەی کە رەنگە بەهۆی خواردنی شیرینیەوە دروست ببن

AM:09:09:21/01/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک ئاماژە بەوە دەکات کە شیرینی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر، بۆیە گرنگە خواردنیان سنووردار بکرێت.

دکتۆر ماریات موخینا پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە شیرینیهۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، بە وتەی ئەو زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگری جەستەدا.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی شیرینیەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکەن هەروەها دەبنە هۆی قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

جێگەی باسە لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە زۆر خواردنی شەکر ساڵانە دەبێتە هۆی تووشبوونی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار حاڵەتی نوێی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا.