پشیلەیەک بووە هۆی ئەوەی خاوەنەکەی لە کار دەربکرێت دوای ئەوەی پشیلەکەی دوگمەی ناردنی نامەکەی
داگرت، لەکاتێکدا دوودڵ بوو لە ناردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی.
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی "South China
Morning Post" ئەو کچە تەمەنی ٢٥ ساڵە خەڵکی باشووری ڕۆژئاوای چینە خاوەنی نۆ
پشیلەیە، ئەو کچە لە ئیمەیڵەکەیدا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نووسیبوو بەڵام دوودڵ
بوو لە ناردنی، چونکە پێویستی بە مووچەکەی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت ئاژەڵە ماڵیەکانی بەخێوبکات.
پاشان کامێرای
چاودێری ماڵەکەی ئەو ساتەی تۆمار کردووە کە کچەکە کاتێک نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی
خوێندووەتەوە، یەکێک لە پشیلەکانی بازێکی بەسەر کۆمپیوتەرەکەی هەڵداوە و بە هەڵە
نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ بەڕێبەرەکەی ناردووە.
بەم شێوەیە پشیلەکە
بووە هۆی ئەوەی کچەکە دەست لەکاربکێشێتەوە، لەو کاتەدا کچەکە هەوڵی داوە خۆی لە
دۆخە رزگاربکات و راستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرەکەیەوە کردووە پێی ڕاگەیاندووە کە پشیلەکەی نامەکەی ناردووە بەڵام بەڕێوبەرەکەی
ئەمەی رەتکردووەتەوە و دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە.