ئەمیرحوسێن مەغسوودلوو،
لە کارەهوونەرییەکان بە ئەمیر تاتەلوو ناسراوە، گۆرانیبێژ، ڕاپەری ئێرانییە.
ناوبراو بە هۆی تاتۆی تەواوی جەستەی و گفتوگۆی کراوەی لەسەر بابەتەکان زۆرجار بەرامبەر بە سیاسەت و
لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی یەکێک بوە لەو هونەرمەندانەی زۆرترین قسەی لەسەر کراوە
بەپێی هەواڵی میدیای
زە گاردیان، دادگای ئێران بە تانەدان سزای لەسێدارەدانی بەسەر گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئەمیر حسێن مەغسوودلوو ناسراو بە تاتالوو سەپاندووە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی
کوفرکردن سزا درا.
ڕۆژنامەی چاکسازیخوازی
ئیتێماد ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، "دادگای باڵا ناڕەزایەتییەکەی داواکاری
گشتی قبوڵکرد" بەرامبەر بە سزای پێشووی پێنج ساڵ زیندانیکردن لەسەر تاوانەکانی
لەنێویاندا کوفرکردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"دۆسیەکە کرایەوە، ئەمجارەیان تۆمەتبارەکە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی
سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە
کۆتایی نییە و هێشتا دەتوانرێت تانە لە دژی بدرێت.
تەتەلوی تەمەن 37 ساڵ،
لە ساڵی 2018ەوە لە ئەستەنبوڵ دەژیا، پێش ئەوەی پۆلیسی تورکیا لە مانگی کانوونی
دووەمی 2023 ڕادەستی ئێرانی بکات. لەو کاتەوە لە ئێران دەستبەسەرە.
ئەو گۆرانیبێژە تاتۆیە
زۆرە و بە تێکەڵکردنی ڕاپ و پۆپ و ئاڕ ئەند بی ناسراوە، پێشتر لەلایەن سیاسەتمەدارەکانی ئێرانەوە داوادەکرا کە زیندانی بکرێت.