سبەینێ بەفربارین لەم شارانەدا دەستپێدەکات

PM:01:05:19/01/2025

372 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی رایگەیاند : سبەینێ لە دهۆک و حاجی ئۆمەران و پێنجوێن و پشدەر و ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.

کەشناسى وتیشی، پێشبینى دەکرێت بەفرەکە نزیکى شارەکانیش بێتەوە و بڕێکى زۆریش لەسەر شاخەکان ببارێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر بەپێى پێشبینییەکان پێشبینى ئەوە دەکرێت لە هەندێک شوێن پلەکانى گەرما تا نزیکى ١٤ پلە داببەزێت.