ئەم خووانە مەترسی لەسەر جگەر دروست دەکەن

AM:09:12:19/01/2025

4876 جار خوێندراوەتەوە

جگەر بەهۆی پێکهاتەکەیەوە توانایەکی بەرزی هەیە بۆ دووبارە دروستبوونەوە، بەڵام ئەم توانایە سنوورێکی دیاریکراوی هەیە و پێویستە بیپارێزین.

دکتۆر ناتالیا پنینا پزیشکی پسپۆڕی جگەر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو خوو و هۆکارانەی جگەر لەناودەبەن بریتین لە:

١. کێشی زیادە:

قەڵەوی خۆی هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و وەرەمەکان ئەو چەورییەی کە لە خانەکانی جگەردا کۆدەبنەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی جگەر.

٢. دەرمان و تەواوکەری خۆراکی:

خواردنی تەواوکەر و ڤیتامینەکان بەبێ راوێژکردن بە پزیشک یان خواردنی دەرمانی ئازارشکێن و دژەسکپڕی بە شێوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

٣. خواردنەوە کهولییەکان:

خواردنەوەی کهول بە بەردەوامی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

٤. خواردنە چەورەکان:

خۆراکە چەورەکان ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ بەرز دەکەنەوە، دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و دڵ.