لەوانەیە بەو
ساتەدا تێپەڕبووبیت کە دەستەکانت لەرزیبن، بەڵام ئایا هۆکارەکانی لەرزینی دەستەکان
چین؟ ئایا مەترسیدارن؟
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی"لیمایۆ کلینک"، ئاشکرایکردووە
لەریزینی دەستەکان ئەگەر بەهۆی هیچ حاڵەتێکی تەندروستییەوە نەبوو پێویست بە
چارەسەر ناکات، لەوانەیە تەنیا لە ئەنجامی دڵەڕاوکێ و قەلەقی یان کەمخەوییە، بەڵام
هۆکارەکانی تری لەرزی دەستەکان دەکرێت مەترسیداربن و ئەمانە بگرێتەوە:
- لەرزینی فیسیۆلۆجی ، ئاسایی نابینرێت و ئەویش بۆ پارێزگاریکردن لە جوڵە
دروست دەبێت.
- لەرزینی فیسیۆلۆجی دیار، لەوانەیە بەهۆی دەرمان و ژەهرەکانەوە دروست
ببێت، دەکرێت لەدوای کەمکردنەوەی هۆکارەکانەوە کەسەکە چاک ببێتەوە.
- لەرزینی نادیار، ئەوە بەیەکێک لە لەرزینە باوەکان دادەنرێت، لە تکێچوونی
سیستمی دەماردا دروست دەبێت و لەوانەیە تووشی ئەندامەکانی جەستە ببێت بەبێ
جیاوازی.
- لەهۆکارەکانی تر وەک:
- نەخۆشی پارکنسۆن.
- جەڵتەی مێشک.
- زۆر خواردنەوەی کافایین
- کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن.
- زیاد دەردانی غودەی دەرەقی.
- دوودڵی.
- نەخۆشی هانتینگتۆن.
- هەبوونی کێشە لە مێشکدا.
- کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان.