کەشناسى عێراق
رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە
و دوو رۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥ ، کەشناسی عێراق باسى
لەوەشکردووە، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە عێراق
دەگرێتەوە و بەبڕى جیاواز باران دەبارێت و پیشبینى ئەوەش دەکرێت پلەکانى گەرما
دابەزن و بەفریش لەسەر شاخەکان ببارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان
دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە
ناوچە شاخاویەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزیە
سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزیە
دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزیە
زاخۆ : ١٥ پلەی سیلیزیە
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزیە
کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزیە
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزیە