دادگای باڵای ئەمریکا: لە رۆژی یەکشەممەوە تیکتۆک قەدەغە دەکەین

PM:09:45:17/01/2025

3700 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەپەکە لە رۆژی یەکشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمەوە لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.

تیکتۆک یەکێکە لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا لە ئێستادا، زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، تیکتۆک بەخێرایی بوو بە دەرچەیەک بۆ هاوبەشکردنی هەواڵ و دروستکردنی ناوەڕۆک، بەتایبەت بەشێوەیەکی ڤیدیۆیی.

بەڵام کێشەکانی ئەپەکە لە گرنگینەدان بە چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکانی بەکارهێنەر و مامەڵەکردن بەشێوەیەکی ناتەندروست، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای زیاتر هاندا بۆ گرتبەبەری رێککاری قورس ، تاوەکو بگاتە داخستن و قەدەغەکردنی.

بڕیارەکە بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی ئەمریکا ترسی لە بەرژەوەندی بیانی هەیە بۆ کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییەکان لە تیکتۆکەوە، ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، کە "بایتدانس" دەبێت ئەپەکە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکا بفرۆشێت، ئەگەرنا رووبەڕووی قەدەغەکردن دەبێتەوە.

یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆک رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت، کە رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە.