ئەم هەفتەیە شەش هەسارە لە ئاسماندا دەردەکەون

PM:05:36:17/01/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی وتەی گەردوونناسان، لەم هەفتەیەدا شەش هەسارە لە ئاسماندا دەردەکەون کە بەدوای یەکدا ریزدەبن، ئەوانیش ڤینۆس، مەریخ، موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس و نیپتۆنە.

ئەم رووداوە گەردوونییە، لە شەوانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگەدا دەبینرێن، کەمێک دوای خۆرئاوابوون، چوار لەو هەسارانە، ڤینۆس، مەریخ، موشتەری و زوحەل لە ئاسماندا بە چاوی ئاسایی دەبینرێن، لە کاتێکدا بۆ بینینی ئۆرانۆس و نیپتۆن پێویست بە تەلیسکۆپ هەیە.

ئەم جۆرە ڕێکخستنانە، لە کاتێکدا لە ڕووی بینراوەوە سەرسوڕهێنەرن، بەڵام ئەوەندە دەگمەن نین کە مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە. ئەوان کاتێک ڕوودەدەن کە هەسارەکان لە هەمان کەرتی ئاسماندا ڕێکبکەون بەهۆی خولگەی خۆرەوە.