هەنار سەرچاوەیەکی
گرنگی ڤیتامین و کانزاکانە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
دکتۆر مارگاریتا
کۆرۆلیۆڤا پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات هەنار ڤیتامین و ترشە چەورییە نەتێرە تەندروستەکانی
تێدایە کە هەوکردن کەمدەکاتەوە هەروەها یارمەتی باشترکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە دەدات.
هەنار تایبەتمەندی
دژە ئۆکسانی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر لە ڤیتامین بی تێدایە کە یارمەتی
باشترکردنی کۆئەندامی دەمار و مێشک دەدات.
ئەو دکتۆرە ئاماژەی
بەوەشکرد "هەنار یارمەتی کەمکردنەوەی گەشەی وەرەم دەدات، پێویستە توێژینەوەی
زیاتری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی وەک چارەسەرێکی شێرپەنجە سوود لە هەنار
وەربگیرێت"