چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕۆژانە شوکولاتەی تۆخ دەخۆیت؟

AM:11:47:16/01/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

شوکولاتەی تۆخ کە رێژەی کاکاوی زۆرە، یەکێکە لە باشترین سەرچاوە دژە ئۆکسێنەرەکان کە دەتواندرێت بە شێوەیەکی مامناوەند بخورێت کانزا پێویستەکان دابین دەکات و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت.

بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " indianexpress" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژانە خواردنی شوکولاتەی تۆخ دەتوانێت تەندروست بێت، بەڵام پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت، پسپۆران چەندین سوودیان دەستنیشان کردووە، کە بریتین لە:

١. باشترکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی هەوکردن.

٢. باشترکردنی تەندروستی مێشک.

٣. چالاک کردنی سوڕی خوێن.

٤. ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

٥. کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

٦. هەستیاری ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە.

جێگەی باسە شوکولاتەی تۆخ ڕۆژانە ئەگەر بە ڕێژەیەکی مامناوەند نەخورێت مەترسی لەسەر تەندروستی لەسەر تەندروستی دروست دەکات چونکە زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش بەهۆی کالۆری و چەورییەکەیەوە. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی هەرس وەک ئاوسانی سک و قەبزی لە هەندێک کەسدا هەروەها شوکولاتەی تۆخ کافاینی تێدایە کە ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و دەمارگیری.

بڕی گونجا بۆ خواردنی شوکولاتەی تۆخ بۆ خواردن نزیکەی ٣٠-٦٠ گرامە لە ڕۆژێکدا ئەم بڕە ڕێگەت پێدەدات چێژ لە سوودە تەندروستییەکانی وەربگریت بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی بکەیت