هێرشکرایە سەر ئەستێرەی دیاری سینەمای بۆلیوود سەیف عەلی خان.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " العين الإخبارية" ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەستێرەی بۆلیوود سەیف عەلی
خان لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی باندرا لە شاری مۆمبای هیندستان لەلایەن کەسێکی
نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەری و شەش چەقۆی لێداوە و بریندار بووە.
پۆلیسی هیندستان
دووپاتی کردەوە کە هێرشەکە کە پێدەچێت لە ئەنجامی هەوڵی دزیکردنەوە بووبێت، لە ئەنجامدا
هونەرمەندەکە تووشی برینداربوون بووە و شەش چەقۆی لێدراوە
لەنێویاندا دوو
برینیان قووڵن یەکێکیان لە نزیک بڕبڕەی پشتییەوەیەتی.
دوابەدوای
رووداوەکە سەیف عەلی خان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە ونەشتەرگەری بە پەلەی بۆ
ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند.
لای خۆیەوە،
خانمە ئەکتەر کارینا کاپوور خان هاوسەری سەیف عەلی خان، بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی
وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند " شەوی رابردوو لە ماڵەکەماندا
هەوڵێکی دزیکردن هەبووە بەهۆی هێرشەکانەوە سەیف عەلی خان برینداربووە بەڵام نەشتەرگەری
بۆ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و تەواوی خێزانەکەم باشن"
کارینا داوای لە
میدیاکان و هەوادارانی کرد کە ئارام بن و دەنگۆ بڵاونەکەنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە
کە پۆلیس لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپاسی هەمووان دەکەین
بۆ خەمخۆری و پشتگیرییەکانیان و هیوادارین لەم کاتە سەختانەدا ڕێز لە تایبەتمەندییەکانمان
بگیرێت"
جێگەی باسە پۆلیس
لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی دەستپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، هاوکات سەرچاوەکان
دووپاتیان کردووەتەوە کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و سەرەڕای سەختی دۆخەکە خێزانەکە
باشن.