شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

AM:11:07:16/01/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو باران ببارێت و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک شوێنیش ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی شەپۆلێکی باران بارین دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا و هەروەها پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە رەشەباشی لەگەڵدا بێت.

هاوکات کەشناسی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و هەروەها سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و بەرزترین پلەی گەرمیش لە گەرمیان دەبێت بە ٢٠ پلەی سیلیز و نزمترین پلەش لە سلێمانی دەبێت بە ١٥ پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:١٦پلەى سیلیزى

سلێمانی:١٥ پلەی سیلیزى

دهۆک:١٦پلەى سیلیزى

کەرکوک:١٨پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزى

زاخۆ:١٦پلەى سیلیزى

گەرمیان:٢٠پلەى سیلیزى.