هەر خوێندکارێک درەنگ هات بۆ قوتابخانە ٥ یۆرۆ سزا دەدرێت

PM:03:42:15/01/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەڵمانیادا هەر خوێندکارێک درەنگ هات بۆ قوتابخانە ٥ یۆرۆ سزا دەدرێت.

لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی خوێندکاران، ئامادەیی دورێر لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو خوێنکارانەدا.

یاسای ناوخۆیی داوا دەکات کە سزا بەسەر هەر خوێندکارێکدا بسەپێندرێت کە بە بەردەوامی و بەبێ هیچ هۆکارێک لە کاتی دیاریکراودا ئامادەنابن، جێگەی باسە دوای چەند مانگێک لە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ڕەینەر گەیسدۆرفەر رایگەیاند "ئەو ڕێوشوێنە ئەنجامێکی باشی لێدەکەوێتەوە".

ئەنجوومەنی خوێندکاران ڕایگەیاندووە، لەدوای سەپاندنی ئەو سزایەوە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی درانگ دەچوونە وانەکانیانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

گێسدۆرفەر ئەوەشی روونکردەوە، ئەو ڕێوشوێنە نوێیە لە ڕاستیدا وەک سزایەک نەسەپێنراوە و دەشڵێت "خوێندکارێکی زۆرمان هەیە کە بە هەر هۆکارێک هەیانە لە کاتی خۆیدا نایەنە قوتابخانە".

بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش باسی لەوە کرد " ئەم خوێندکارانە گرنگی پێنادەن ئەگەر هەڕەشەی دەرکردنیان لە قوتابخانە بکەیت، بەڵام غەرامەکردنی ٥ یۆرۆ بەڕاستی بێزاریان دەکات"

هەروەها ئەوەشی دووپاتی کردەوە سەپاندنی سزا دوا هەنگاوی خوێندنگایە کە پەنای بۆ دەبات، ئەگەر قسەکردن لەگەڵ دایک و باوکان، مامۆستایان، پسپۆرانی دەروونی قوتابخانە، و توێژەرانی کۆمەڵایەتی هاوکار نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

گەیسدۆرفەر دەڵێت تا ئێستا سزاکە لە حاڵەتە سنووردارەکاندا سەپێنراوە و تەنها ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ ١١ ساڵدایە.