ChatGPTچاتبۆتێکی زیرەکی دەستکردی درووستکەرە کە لەلایەن OpenAIپەرەی پێدراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە، لە ئێستادا لە زۆرێك لە شوێنەکان
بەکاردێت و خەڵکانێکی زۆر سوودی لێدەبینن.
لە هەواڵێکی دەیلی مەیل هاتوە کە پیتەر کایل، وەزیری
زانست و تەکنەلۆجیای بەریتانیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە بە منداڵان بدرێت چات جی
پی تی بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدانی ئەرکەکانی ماڵەوە. لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لە بی
بی سی، کایل پرسیاری لێکرا کە ئایا "باشە بۆ منداڵان چاتجی پی تی بەکاربهێنن
بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەیان؟" لە کاتێکدا بەریتانیا هەوڵدەدات چوارچێوەیەک
یاخود سنوردارکردنێک سەبارەت بە داهاتووی زیرەکی دەستکرد (AI)
دروست بکات.
لە وەڵامدا وتی: "لە ڕاستیدا بە چاودێری و
بەکارهێنان بە شێوەیەکی دروست، ئەوا بەڵێ دەتوانن بەکاری بهێنن، چونکە چاتجی پی تی
و تەکنەلۆژیای AI لە ئێستاوە لە سەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت."
ChatGPT مۆدێلێکی زمانی گەورەی ئۆنلاینە
(LLM) کە بەکارهێنەران دەتوانن
گفتوگۆی هاوشێوەی مرۆڤ و زۆر شتی تر لەگەڵ چاتبۆت بکەن. سەرهەڵدانی چاتبۆتەکانی AI لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا پرسیاری سەبارەت
بە پێکهاتەی فێربوون لە قوتابخانە و کۆلێژەکاندا وروژاندووە کە ژمارەیەکی زیاتر لە
خوێندکاران تەنها پشت بەو جۆرە پرۆگرامانە دەبەستن بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی ماڵەوە
و دەرچوون لە تاقیکردنەوەکان.
حکومەتی بەریتانیا پلانی کارکردنی AI ی خۆی دەخاتە بازاڕەوە. ئیدارەی
ستارمەر تاڕادەیەکی زۆر گەشبین بووە سەبارەت بەو تەکنەلۆژیایە و وەزیرەکانی دەنگۆی
ئەوە بلاودەکەنەوە کە بەریتانیا "بە تەواوی ژیری دەستکرد لە باوەش دەگرێت ".