مەترسییە تەندروستییەکانی نانخواردن لەناو ئۆتۆمبێل

AM:10:49:15/01/2025

640 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پزیشک هۆشداریی ترسناکیان سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی نانخواردن لەناو ئۆتۆمبێلدا بڵاوکردەوە.

زۆر کەس لەکاتی ڕۆشتندا خواردنەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەخۆن بەبێ ئەوەی بیر لەو مەترسیانە بکەنەوە کە لەوانەیە سەرهەڵبدەن.

لەمبارەیەوە دکتۆر شیڤرام سینگ پسپۆڕی تەندروستی لە کلینیکی "WINIT" ڕایگەیاند "خواردن لەناو ئۆتۆمبێلدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا بەهۆی ڕژانی خواردنەکەوە کە ڕەنگە کۆببنەوە و گەشە بکەن ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بەباشی پاکنەکرێتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتن یان خواردنی خۆراک لەناو ئۆتۆمبێلدا دەتوانێت ژینگەیەکی ناتەندروست دروستبکات، نەک تەنها بۆ خودی خواردنەکە، بەڵکو بۆ تەندروستی شۆفێران و سەرنشینەکانیش.

پلەکانی گەرما لە ئۆتۆمبێلەکاندا، جا لە هاوینێکی گەرمدا بێت یان لە زستانە ساردەکاندا، دەتوانێت ژینگەیەکی نایاب بۆ بەکتریاکان دروست بکات.

هەروەها لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر پشتڕاستیان کردووەتەوە کە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان ڕێژەیەکی بەرزی بەکتریا لەخۆدەگرێت، دکتۆر گاریس نی، مامۆستای زانستە پزیشکییەکان ڕایگەیاند زۆرترین چڕیی بەکتریا لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا هەیە کە دەبنە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

جێگەی باسە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئەنجامانە، پسپۆڕان پێشنیاری پاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن بە بەردەوامی.