ئایا خواردنە چەورەکان زیان بە جگەر دەگەیەنن؟

AM:10:11:15/01/2025

1352 جار خوێندراوەتەوە

خواردنە چەورەکان وەک یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی زۆرێک لە نەخۆشیەکان پۆلێن دەکرێت، لەوانەش نەخۆشیەکانی جگەر.

لە ماڵپەڕی " RT Arabic" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەمووان دەزانن کە خواردنەوە کهولییەکان لە سەرووی لیستی بەرهەمە زیانبەخشەکانەوەیە بۆ جگەر بەڵام زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی خۆراکە چەورەکان هەمان زیانی هەیە بۆ تەندروستی جگەر.

پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە و جگەر ناتالیا ڤاسیلیڤا دەڵێت " خواردنە چەورەکان جگەر ژەهراوی دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست دەکات"

بە وتەی ئەو زیادەڕۆیی کردن لە خواردنە چەورەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی چەوری جگەر و زیادبوونی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا و گەشەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان. ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن بەردەوام لە زیادبووندایە، و بووە بە کێشەیەکی گەورە.

لە کۆتایی قسەکانیدا جەخت لەسەر پێویستی خواردنی مامناوەند و دەرکردنی ئەو خۆراکانە چەورانە دەکات، یان لانیکەم کەمکردنەوەی خواردنیان هەروەها پێویستە شێوازی ژیانی چالاک پەیڕەو بکرێت چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی.