دکتۆرە بەڵقیس و کچەکەی هەڵکەوت زاهیر دوێتێکیان بڵاوکردەوە

PM:08:39:14/01/2025

18920 جار خوێندراوەتەوە

بەڵقیس دۆسکی خانمە هونەرمەند و فەیروز هەڵکەوت زاهیر دوێتێکیان بەناوی "شەق شەقە" بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر بە ئێن ئاڕتی دووی راگەیاند: "ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی منە و رێناس کورداکس کاری ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە".

بەلقیس دۆسکی لە ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لەبەغدا بەڕێکردووە و بەغدا بووە شوێنی هونەرکردنی، لە ساڵی ٢٠٠٢ گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، بەنزیکەیی خاوەنی ٨٥ گۆرانی تۆمارکراوە.