ڕووسیا بەردێکی دەگمەنی دۆزیەوە کە تەمەنی بە ٥٠ ملیۆن
ساڵ مەزەندە دەکرێت.
کارگەی کالینینگرادی ڕووسیا دۆزینەوەی بەردێکی دەگمەنی ڕاگەیاند
کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
دەزگای ڕاگەیاندنی کارگەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند
"بەردێکی دەگمەنمان دۆزیوەتەوە کە گەڵای داری سنەوبەری کۆنی تێدابوو، لە ٩ی ١
ڕادەستی شارەزایان و پسپۆڕان کراوە، کێشی بەردەکە ٢٩ گرامە، درێژییەکەی ٥٧ ملم و
پانییەکەی ٤٥ ملم بووە"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوەی کە لەم بەردەدا
جیاوازە ئەوەیە کە پێنج گەڵای سنەوبەری تێدابووە کە تەمەنی بە ٥٠ ملیۆن ساڵ دەخەمڵێندرێت،
هەروەها ئەم گەڵایانە بە تەواوی شێوە و ڕەنگی خۆیان پاراستووە.
ئانا دوگینا، پسپۆڕی بەردی بەنرخ لەو کارگەیە دەڵێت
"ڕەنگە ئەو بەردە لە ماوەی نێوان دوو سەردەمی سەهۆڵبەندانی زەویدا دروست بووبێت،
هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هیچ بەردێکی هاوشێوە لە ناوچەی کالینینگراد
نەدۆزراوەتەوە، بە دەگمەن بەرد هەیە گەڵای دەرەکانیان تێدا دۆزرابێتەوە"
شایانی باسە کە کارگەی کالینینگراد بە یەکێک لە گرنگترین
کارگەکانی دەرهێنانی بەرد دادەنرێت لە ڕووسیا، و تاکە کارگەیە لە جیهاندا کە بەرد دەردەهێنێت
و کەلوپەل و ئێکسسواراتی لێ دروست دەکات.